سندی سپی بێت یان زەرد یان سور یان پەمەیی وادەكات چەندین سودی تەندروستی دەگمەنی هەبێت و ئەمەش دەیكاتە باشترین، بەڵام دەریش كەوتووە كە سندی بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی برسێتی و دابەزینی كۆلیسترۆڵ و سەرچاوەی دەوڵەمەندی ریشاڵە سودەكانی زۆرن وەكو:
1. سەرچاوەی شلەمەنیە.
2. دابەزینی كێش خێرا دەكات: كوپێك ئاوی سندی دوو گرام ریشاڵی تێدایەو هەستی تێربون دەدات و هانی ئەنزیمەكانی جگەر دەدات لەخواردنی خۆراكی زۆر.
3. چارەسەری هەوكردنی قورگ دەكات بەهۆی بوونی ڤیتامین ئێچ و سی و دژە ئۆكسانەكان بۆ كۆكەو قوڕگ ئێشە بەسوودە.
4. هاوكاری توشبوانی كۆلیسترۆڵ دەكات: زانایان بۆیان دەركەوت كەپێكهاتەی فلافۆنۆید كەچەوری سروشتی تێدایە هاوكارە لەدابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵ لەخوێندا لەرێی كەمكردنەوەی ئەو كۆلیسترۆڵە زیانبەخشەی جگەر دەریدەدات.
5. سسیتەمی بەرگری بەهێز دەكات، چونكە ڤیتامین سی تێدایەو ووزەت پێ دەبەخشێت.
6. چەوری سیانی (ترای گلیسراید) كەم دەكاتەوەو چەوری وورگ و سمت دادەبەزێنێت.
7. نابێ سندی و دەرمانی دڵ و فشاری خوێن پێكەوە بخورێت، چونكە دەبێتە هۆی كارلێك و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ.
8. سندی كۆنترۆڵی رێژەی شەكر دەكات.
9. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بەریشاڵ بۆ ئەوانە بەسوودە كەگرفتی هەرسیان هەیە.
10. دەتپارێزێت لەدروستبوونی خانە شێرپەنجەییەكان و رێگرە لەبڵاوبوونەوەی لەلەشدا، چارەسەری شێرپەنجەی مەمك دەكات، چونكە هۆرمۆنی ئیسترۆجین كەم دەكاتەوە، لەشێرپەنجەی سیەكان و پەنكریاس دەتپارێزێت.
11. سندی بەرێژەیەكی باش بخۆیت پێستت جوان دەكات.
12. چارەسەری هەوكردنی پووك دەكات، چونكە پارێزەری هاوسەنگی بەكتریا دەكات لەدەمدا.
13. چارەسەری وشكبونەوەی جگەر دەكات، بەهۆی بوونی پێكهاتەی فلافۆنۆید كەچارەسەری ووشكبونی جگەر دەكات كە هۆكارەكەی خواردنەوە كحولییەكانە.