ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو تیایدا پرسیاری زارەكی ئاراستەی سەرۆكی بانكی ناوەندی و وەزیری خوێندنی باڵا دەكرێن و پرۆژە یاسای تایبەت بە كۆچ و كۆچبەران تاوتوێ دەكرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی نەبیل كازم وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوەو چەند پرسیارێكی بەشێوەی زارەكی ئاراستە دەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ه لەلایەن فالح ساری بەشێوەی زارەكی پرسیار ئاراستەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و لەلایەن كازم عەتیە شەمری ئاراستەی مەحمود محەمەد تەمیمی سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی دەكرێت.

هەر بەگوێرەی كارنامەكە، گفتوگۆ لەبارەی مادەی ١٩ لە پرۆژە یاسای ئاوارەكان دەكرێت و خوێندنەوە بۆ راپۆرتی پرۆژە یاسای جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ئاودێری ژمارە (١٣٨) ساڵی ١٩٧١ دەكرێت و و بۆ جاری سێیەم هەمواردەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ