وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھەواڵگرییدا، گەورە تیرۆریستێکی داعش لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکراوە و دانی بەوەداناوە کە بەشداری لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان کردووە..

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كردووە: ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی بەغدا لە ئۆپەراسیۆنێکدا، گەورە تیرۆریستێکیان لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چوار تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە: لە لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، ئەو گەورە تیرۆریستەی کە دەستگیرکراوە بە ناو فەرماندەی ھێزی کەرتی باشوور سەربە داعش بووە و لە لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا دانی بەوەداناوە کە بەشداری لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان کردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ