د.ئیسماعیل سگێری: گواستنه‌وه‌ و دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی نایاساییه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.ئیسماعیل سگێری: گواستنه‌وه‌ و دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی نایاساییه‌

د.ئیسماعیل سگێری جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی كوردستان وتاری هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كان به‌ده‌ڵ نه‌بێت ده‌یگوازێته‌وه‌ یان له‌ وتاردان دوری ده‌خاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كارێكی نایاساییه‌.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی د.ئیسماعیل سگێری گوتی: به‌شێكی زۆر له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف نیگه‌رانن له‌ دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان به‌ڵام لیژنه‌كان به‌ لیژنه‌ی ئه‌وقافیشه‌وه‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ په‌رله‌مانتارانی ده‌سه‌ڵاتن بۆیه‌ بابه‌ته‌كان به‌ زۆرینه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ بۆیه‌ به‌فه‌رمی لیژنه‌ی ئه‌وقاف هه‌ڵوێستی له باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی نه‌بووه‌.
 
 
 
 

هه‌واڵی گرنگ