د.شێركۆ جەودەت: دەبێت گرێبەستەكانی بواری نەوت هەموار بكرێنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.شێركۆ جەودەت: دەبێت گرێبەستەكانی بواری نەوت هەموار بكرێنەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەرحكومەتی كوردستان 250 هەزار بەرمیل لە نەوتەكە و 50% داهاتی دەروازە سنووریەكان ڕادەستی بەغدا بكات لەبەرامبەردا بەغدا 12,67%ی بودجەی بۆ ڕەوانە دەكات.

د.شێركۆجەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: سەرباری فرۆشتنی بەشێك لە بیرە نەوتیەكان بەڵام ئێستاش چارەسەر لەبەردەم هەرێمی كوردستاندا هەیە بەڵام چارەسەرەكە قورسە كە دەكرێت ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ چەند كۆمپانیاكان كراون بۆ كۆنترۆڵكردنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم هەمواربكرێنەوە و بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراقیش هەرێم بڕی نەوتی دیاركراو ڕادەستی بەغدا بكات و لەبەرامبەردا بودجە و مووچەی لە بەغداوە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت .

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەگەر هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل لە نەوتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات و 50% داهاتی دەروازە سنووریەكان بداتە حكومەتی عێراق لەبەرامبەردا بەغدا 12,67%ی بودجەی بۆ ڕەوانە دەكات و دەكرێت ئەو هەنگاوەش بەشێوەیەك بێت كە هەرێم هەموو نەوتەكەی رادەست نەكات و چەند لەیاسای بودجەدا جێگیركرا ئەو بڕە نەوتە بدرێتە بەغدا بەو هەنگاوانەش دەتوانرێت كێشە داراییەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێن.

هه‌واڵی گرنگ