جەمال كۆچەر: 10% ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جەمال كۆچەر: 10% ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە

 ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت: تەنیا 10% ی داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بۆ حكوومەت دەچێتەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئەو داهاتەی لە دەروازە سنوورییەكانەوە دەگاتە حكوومەتی عێراق، 10% ی داهاتی ڕاستەقینەی ئەو دەروازانە تێپەڕ ناكا. گوتیشی: لیژنەیان بۆ ڕوونكردنەوەی ڕوانین و سەرنجی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بارەی چاكسازییەوە پێك هێناوە.

جەمال كۆچەر، ئەوەشی خستۆتەڕوو: نووسراوی پەرلەمان بۆ حكوومەتی عێراق چووە و دەكرێ پێكەوە دەست بە چاكسازی ڕاستەقینە بكرێ، چونكە بەبێ چاكسازی، چارەسەری كێشەكان ناكرێ.

ئاشكراشی دەكات، كە عێراق دەبێ جارێكی تر قەرز بكاتەوە، چونكە داهاتەكەی یەكسان نییە بە خەرجییەكانی.

 

هه‌واڵی گرنگ