بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەر لە مانگی داهاتوو یەكلایی دەكرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەر لە مانگی داهاتوو یەكلایی دەكرێتەوە

فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ڕایگەیاند،: ڕۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو لەگەڵ كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی و هاوبەشەكانی كۆدەبێتەوە بۆ مۆڵەتپێدان بە بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینەی پەرەی پێدراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا، پێشتر كۆمپانیای فایزەر داوایەكی خستبووە بەردەم لایەنە تەندروستییەكانی ئەمریكا بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینەكە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو ڤاكسینی دژە كۆرۆنا چوونە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە، ئەوەش وایكرد زۆرێك لە وڵاتان بە گەشبینییەكی زۆرەوە بڕواننە ئەو ڤاكسینانە.

یەكەمیان ڤاكسینەكەی هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێك بوو كە ڕایانگەیاند تاقیكردنەوەكانیان لەسەر ڤاكسینەكە بە ڕێژەی زیاتر لەسەدا ٩٠ سەركەوتوو بووە.

هه‌واڵی گرنگ