23 مووشه‌ك به ئاراسته‌ی كابوڵ-ی پایته‌ختی ئه‌فغانستان هه‌ڵدرا و یه‌كێك له‌و موشه‌كانه به‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران كه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ شه‌ممه 21 ی تشرینی دووه‌می 2020 باڵیۆزخانه‌ی ئێران له كابوڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه ، تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌یانی ئه‌مڕۆ مووشه‌كێك كه‌وتوه‌ته باخچه‌ی باڵیۆزخانه‌وه و زیانی به بیناكه گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئێران له كابوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، كه رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، تارق ئاریان رایگه‌یاندبوو: "به‌یانی ئه‌مڕۆ 23 مووشه‌ك ئاراسته‌ی كابوڵ-ی پایته‌خت كراون له ئاكامدا هه‌شت كه‌س كوژراون و ٣١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
جێی ئاماژه‌یه هیچ لایه‌نێك په‌لاماره‌كه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-یش بێئاگایی خۆی له په‌لاماره‌كه راگه‌یاندووه.