ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گەورەترین پڕۆژەی گەنجە دروست ده‌كرێت و لە ئێستادا كارەكانی بەرەو كۆتایی دەڕوات.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 21 ی تشرینی دوه‌می 2020 ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه، دەستیان بە دروست كردنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجە كردووە لە شاری سلێمانی لە نزیك گوندی ژاڵەی سەروو لەسەر ڕێگای عەربەت و بە گەورەترین پڕۆژەی گەنجینە لەسەر ئاستی عیراق دادەنرێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، پڕۆژەی گەنجینەكان لەسەر ٤٠٠ دۆنم زەوی جێبەجێ دەكرێت و بریتییە لە دروستكردنی ٥٨٦ كۆگای هاوچەرخ بە ڕووبەری جیاواز.
هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كە كۆگاكان دابەش بوون بەسەر چەند زۆنێكدا، لەدروستكردنی پڕۆژەكەدا هەموو ستاندار و پێوەرێكی جیهانی تێدا ڕەچاو دەكرێت، لە ئێستادا كاركردن تیایدا بەردەوامە.