ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند

لە ئێران ١٢ هەزار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا، حكومەتیش بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لە ئێران ١٢ هەزار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ٤٣١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە ٨٤١ هەزار و ٣٠٨ توشبوو.

هاوكات بۆ مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەش ئێران دابەشكراوە بۆ ٣ ناوچەی جیاواز و بەپێی رێژەی توشبووان ناوچەكان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئەو شارانەی لە ناوچەی سوردان سزاكەی یەك ملیۆن تمەنە.

 

هه‌واڵی گرنگ