"بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵی (پارتی،یه‌كیتی،گۆڕان)دەبێت سی لیژنەی ئاماده‌كاری دروستبکرێن"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵی (پارتی،یه‌كیتی،گۆڕان)دەبێت سی لیژنەی ئاماده‌كاری دروستبکرێن"

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی (پارتی،یه‌كێتی،گۆڕان)بكرێت پێویسته‌ پێش ئه‌و واده‌یه‌، سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 21 ی تشرینی دووه‌می 2020 عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەژماری تیبه‌تی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی (پارتی،یه‌كێتی،گۆڕان)بكرێت پێویسته‌ پێش ئه‌و واده‌یه‌، سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.


سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەى لیژنه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، لیژنەی داهات و ئابوری و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، لیژنەی حوکمڕانی و کارنامەی حکومەت، لیژنەی لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان پێویستە دروستبکرێن، بەمەش کۆبونەوەکە سەرکەوتوو بەرهەمدار دەبێت.

هه‌واڵی گرنگ