وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایدهگهیهنێت،تۆمهتبارێك دهستگیركرا کە لەڕێگەى فیڵ و تەڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە نۆ ئافرەتى بە تەقڵادان داوە.
ئهمڕۆ شهممه 21ى تشرینى دووەمى 2020 لیوا خالید مەحنا، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، کەسێک لەشارى بەغدا دەستگیرکراوە کە هەستاوە بەئەنجامدانى تاوان لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە و لەمیانەى پڕۆسەى لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە ئەو کەسە فێڵ و تەڵەکەى لە ئافرەتان کردووە و دواتر هەڕەشەى ئاشکراکردنى نهێنیى لێکردوون و بەوهۆیەشەوە نۆ ئافرەت تەڵاقدراون.
وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق باسی لهوهش كرد، ئەو جۆرە کارانە مەترسى تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لەکاتى خراپ بەکارهێنانیدا دەسەلەمێنێت و ئەوەش پێویستى بەپڕۆژەیەکى نیشتیمانى هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى.
جێی ئاماژهیه لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراقیش ماوەیەکە لەلایەن شارەزایانى یاسایى و کۆمەڵناسان و پیاوانى ئایینەوە هۆشدارى ئەوە دەدرێت تاوان و کێشە کۆمەڵایەتیەکان لەوانە جیابونەوەى هاوسەران بەهۆى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ڕووى لەهەڵشکان کردووە.