ئەمریكا تا ٤٥ رۆژ، عێراقی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا تا ٤٥ رۆژ، عێراقی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: واشنتۆن بۆ ماوەی ٤٥ رۆژی تر عێراقی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشی.

رۆژنامەی واشتۆن پۆست لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە: مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رێگەی بە عێراق داوە بۆ ماوەی ٤٥ رۆژی تر كارەبا و گاز لە ئێرانەوە هاوردە بكات.

ئەمە لە كاتێكدا دوا بڕیاری قەدەغەكردنی یەكجارەكی یان دووبارە درێژكردنەوەی ئەو بەخشینەی بۆ ئیدارەكەی ترامپ جێهێشتوە بەر لە دەستبەكاربوونی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا.

درێژكردنەوەی ماوەی بەخشینی عێراق لە سزاكانی سەر ئێران لەكاتێكدایە گرژییەكانی ئەمریكا و ئێران تادێت زیاتر پەرەدەسێنێت، هەردووكیشیان پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ عێراقدا هەیە.

هه‌واڵی گرنگ