کەلار.. ئامادەکاریی بۆ روودانى لافاو دەکرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەلار.. ئامادەکاریی بۆ روودانى لافاو دەکرێت

قائیمقامی قەزای کەلار بۆ بەرگرتن لە مەترسی لافاو ئامادەکاریه‌كانی دەستپێکرد، دواى ئەو شەپۆلە باران بارینە بەخوڕەى سنورەکەى گرتەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووەمی 2020 قائیمقامی قەزای کەلار لە لاپەڕەى فەرمی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە توند و تۆڵی بوونی بەربەستەکانی رێگری لە دروستبوونی لافاو، تیمەکانی شارەوانی کەلاری گوندی سید خەلیل و کۆبانیان بەسەرکردەوەو دواتر سەردانی پردی گازینۆی کرد.

قائیمقامی قەزای کەلار ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، چەن کەموکورتی یەک کە لەو شوێنانە هەبوون و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرا چارەسەر کران.

هه‌واڵی گرنگ