ئاژانسی ئاسمانی (ناسا) رایگەیاندووە، هەسارەی ناسراو بە (WO107 2000) نزیك بۆتەوە لە هەسارەی زەوی، قەبارەی هەسارەكەش لە نێوان (370 بۆ 820) مەتر سێجایە.
ناسا رایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت نزیكبوونەوەی هەسارەكە لە نزیكترین خاڵی گۆی زەوی 29 ئەم مانگە رووبدات، كە دوو هێندەی نزییكبوونەوەی نێوان هەسارەی زەوی و مانگ دەبێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئەو ئاژانسە ئەمریكییە دەڵێت، هەسارەكە پێكهاتووە لە كۆمەڵێك ماددە لەوانە (نیكل، ئاسن، كۆباڵت) و نرخەكەی بە (17.4) ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
لەكۆتاییدا ناسا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، نزیكبوونەوەی ئەو هەسارەیە هیچ مەترسییەكی نییە بۆ سەر هەسارەی زەوی.