دوای چوار ساڵ لە شەهیدكردنی دكتۆر هۆشیار تاوەكو ئێستا تیرۆریستەكان لە سێدارە نەدراون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای چوار ساڵ لە شەهیدكردنی دكتۆر هۆشیار تاوەكو ئێستا تیرۆریستەكان لە سێدارە نەدراون

دوای تێپەربوونی چوار ساڵ بەسەر شەهیدكردنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل مامۆستاو بانگخوازی ناوداری شاری هەولێر ئەگەر چی تیرۆریستەكان بریاری لەسێدارەیان بۆ دەرچوە بەلام تاوەكو ئێستا بریارەكەیان بەسەردا نەسەپێنراوە.

لە رۆژێكی وەكو ئەمرۆ و لە 22-11-2016 دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان و بەرپرسی ناوەندی زانایانی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەر دەم مالەكەی خۆی لە لایەن دوو تیرۆریستەوە شەهیدكرا.

دوای چەند رۆژێك لە شەهیدبوونی دوو كەس بەتۆمەتی شەهیدكردنی دكتۆر هۆشیار دەستگیركران و دوای لێكۆلینەوە لەگەلیاندا دانیان نا بەوەی كە  كارە تیرۆریستیەكەیان ئەنجامداوە .

دوای چەند دانیشتنێك دادگا بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی و ماددەكانی 47 و 48 و 49 لە هەمان یاسا بریاری لە سێدارەدانی بۆ هەردوو تیرۆریست محمد عوسمان و سامان سەعید دەركرد و داواكاری گشتیش داوای كرد لە هەمان شوێنی شەهیدكردنی مامۆستا هۆشیار لە سێدارەبدرێن.

ئەمرۆش چوار سال تێپەردەبێت بەسەر شەهیدكردنی و ئەگەر چی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنیان بەخانەوادەی شەهیددا كە بریاری لە سێدارەدانەكە جێبەجێدەكەن بەڵام تاوەكو ئێستا بەڵێنەكەیان نەبردۆتە سەرو تیرۆریستەكان لە زینداندا بەخێودەكرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ