مێژوو ئەمە تۆمار دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مێژوو ئەمە تۆمار دەکات

بەهۆی ئەوەی کە لە ساڵی 2020 تدا لەکۆی 12 موچە تەنیا توانیوتانە پێنج تا شەش موچە دابەش بکەن ئەویش بەلێبڕینەوە، بۆیە بەهەموو پێوەرێک ئەوانەی ئەمڕۆ فەرمانڕەوان لە هەرێمی کوردستان دەبێت دەست لەکاربکێشنەوە و تا چەندین ساڵیش بەشداری هەڵبژاردن نەکەنەوە تا ئەوکاتەی کە زوڵم و نادادی گەندەڵیەکانتان لەبیری خەڵکی دەچێتەوە پاشان گەر لەخۆتانڕابینی ئەوا جارێکیتر بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەنەوە ئەوکات ئەگەر خەڵکی متمانەی پێدانەوە ئەوا ببنەوە بە فەرمانڕەوا لە هەرێمی کوردستان، ئەگەرنا بەڕاستی بەودەرەنجامەی ئەمڕۆ پێیگەشتوون ئێوە حەقی فەرمانڕەوایتان نیە.

ئەوەش بزانن مێژوو ئەمەتان لەسەر تۆماردەکات کە پاش سی ساڵ لە فەرمانڕەوایی کوردانی باشور لەلایەن خودی خۆیانەوە لەژێر هەرەسی هاوپەیمانی سێ حیزب و ئاڵای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا موچەخۆرەکانیان داوادەکەن و دەخوازن و پێخۆشحاڵن کە موچەکانیان لەدەست حکومەتی هەرێم نەمێنێت و بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا، چونکە دەزانن لای نەیارەکەیان نەک نافەوتێت بەڵکو دواشناکەوێت، بەڵام لای دەسەڵاتی کوردی نەک هەر دوادەکەوێت بەڵکو دەشفەوتێت.

ئاخر لەکوێی دنیادا هەبوە حکومەت و میللەت موفلیس و هەمان حیزبی پێکهێنەرانی حکومەت و سەرکردەکانیان ملیۆنێر و ملیاردێربن؟! لە دەرەنجامی ڕژێمە نەخوازراوەکانی ناوچەکەوە فێرببن هەمو ئەو ڕژێمانەی وەک ئێوە بوون یەک چارەنوسیان هەبوە، پاشان مەڵێن لەچارەنسی کوردان مێژوو خۆی دوبارە کردەوە، بەڵکو ئەوە مرۆڤە گێلەکانن هەڵەکان دووبارەدەکەنەوە و هۆکارەکەش دەیخەنە ئەستۆی مێژوو، چونکە چەندبارەکردنەوەی هەڵە هەریەک چارەنوسی دەبێت ئەویش شکستە شکست.

 

هه‌واڵی گرنگ