هەفتەی داهاتوو بڕیار لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانەوە دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەی داهاتوو بڕیار لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانەوە دەدرێت

كوردیو

 وەزارەتی تەندروستی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانەوە دەدات و رایدەگەیەنێت،"هەفتەی داهاتوو بڕیار لەوبارەیەوە دەدرێت".

دکتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"هێشتا هیچ بڕیارێك لەبارەی كردنەوەی ‏دەرگای قوتابخانەكان بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو نەدراوە ‌و  هەفتەی داهاتو بۆچوونی خۆمان لەبارەی كردنەوەی دەرگای ‏قوتابخانەكان دەدەینە وەزارەتی پەروەردە".‏

ئاماژەی بەوەشدا،"دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا كەمێك باش بووە، لەوە دەترسین دەرگای قوتابخانەكان ‏بكرێنەوە دووبارە دۆخەكە خراپ بێتەوە، بۆیە بەدووری دەزانم لە سەرەتای ‏مانگی داهاتووشدا دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە، بەڵام بۆ زانكۆكان ‏ئەگەری زۆرە بكرێنەوە".‏

ئەوەش لەكاتێكدایە، لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا تاوەكو كۆتایی مانگ، ‏خوێندنی 12ی ئامادەیی ‌و پۆلەكانی یەك و دووی بنەڕەتی لەنێو ‏قوتابخانەكاندا رابگیرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ