پۆلیسی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت سێ كەس لە شەقڵاوە بە تۆمەتی ساغكردنەوەی پارەی ساختە دەستگیركران، و پارە ساختەكەیان لە سلێمانی كڕیوە و ویستویانە بیبەن لە كەربەلا ساغی بكەنەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردوە: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی شەقڵاوە، سێ تۆمەتباری بە رەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیر کرد، کە بڕی (10 ملیۆن و 39 هەزار دینار)ی ساختەیان پێ بوو".

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: "تۆمەتباران، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدانا پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان راگیران".

سێ تۆمەتبار لە شەقڵاوە دەستگیر كران

هه‌واڵی گرنگ