دوو بەرپرسی باڵای حکومی لە كەركوك بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو بەرپرسی باڵای حکومی لە كەركوك بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا

دەستەی نەزاھەی عێراق رایدەگەیەنێت بەھۆی کاری نایاسایی و بەرتیل وەرگرتن ئەمرۆ یەکشەممە بڕیاری بەندکردن بۆ بەرێوەبەری پێشووی پەروەردەی کەرکوک و سەرۆکی پێشووی زانکۆی شارەکە دەرکراوە.

لەمبارەیەوە دەستەی نەزاھەی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشكرای كردووە: دادگای تاوانەکانی کەرکوک بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر پێدانی پۆستی بەرپرسی بەشێکی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک بریاری بەندکردنی دوو ساڵ بۆ بەرێوەبەری پێشووی پەروەردەی کەرکوک دەرکردووە،بریارەکە فەرمانبەرێکی دیکەی لە بەشێکی بەرێوەبەرایەتیەکەشی گرتووەتەوە و بە ھەمان شێوە بەند دەکرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە: دادگای تاوانەکانی کەرکوک بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە بریاری بەندکردنی دوو ساڵ بۆ سەرۆکی پێشووی زانکۆی کەرکوک لەگەڵ فەرمانبەرێکی بەشی فرۆشتنی موڵکەکانی بەرێوبەرایەتیەکەدا دەرکراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ