219 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە هەولێر دەستیبەسەردا گیراوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

219 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە هەولێر دەستیبەسەردا گیراوە

بەرێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند: لە دە مانگی ڕابردوودا توانراوە دەست بەسەر 219 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچودا بگیرێت.

هێمن سەید موراد بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی هەولێر لە لێدوانێكی ڕایگەیاند: لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا تیمەكانی چاودێری بازرگانی بە هەماهەنگی لەگەل لیژنەكانی قایمقامیەت و تەندروستی توانیومانە دەستبگرین بەسەر 219 تۆن خۆراك و كەل و پەلی ماوەبەسەرچوو و لەناویان ببەین.

بەرێوبەری چاودێری بازرگانی گوتیشی: هەر لە ماوەی ئەم دە مانگە دا لیژنەكانمان 375 شوێنیان داخستوە بەهۆی بوونی سەرپیچی لە بڕیارو بوونی كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو و پابەند نەبوونیان بە نرخەكان و ڕێنماییە تەندروستیەكان.

هه‌واڵی گرنگ