کۆمپانیایی مۆدێرنای ئەمریکی ڕایگهیاند، نرخی ڤاکسینە پەرەپێدراوەکە بۆ هەر ژەمێك لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٧ دۆلاردا دهبێت.
ههر لەوبارەیەوە،ئهمرۆ یهك شهممه 22 ی تشرینی دووهمی 2020 ستیفان بانسەلی بەڕێوەبەری کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی تایبەت بە پەرەپێدانی ڤاکسین بە رۆژنامەی وێلت ئام سۆنتاگی ئەڵمانی راگەیاندووە، "ئێمە بەدوای قازانجێکی زۆرەوە نین و پێشموایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێچووە بەرزە تەندروستیەی کە کەسێک پێویستیەتی کاتێک تووشی کۆرۆنا دەبێت، نرخێکی دادپەروەرانەیە".
جێی ئاماژهیه کۆمپانیای مۆدێرنای ئهمریكی لە ١٦ی ئەم مانگەدا، رایگەیاندبو، ڤاکسینەکەیان بە رێژەی نزیکەی ٩٥% کاریگەریی نیشانداوە و چاوەڕێی پەسەندکردنی دەکەن بەشێوەیەکی فەڕمی لە چەند هەفتەی داهاتوودا.