عێراق..جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایه‌ك لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایه‌ك لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات پەلەنەکات لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوبەش لە بابەتی دابەشکردنی موڵک و ماڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباروباری ئایینی ھەڵوەشێنراو، بە سەر هەردوو وەقفی شیعی و سوننییەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی تشرینی دووه‌می 2020 دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌باره‌ی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوبەش لە بابەتی دابەشکردنی موڵک و ماڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباروباری ئایینی ھەڵوەشێنراو،بە پێویستی دەزانێت ئەو بابەتە بگەڕێنرێتەوە بۆ رای شارەزایانى شەرعی و یاسایى و کەسانی خاوەن پسپۆڕی لە نێو ئەو دوو وەقفەدا، و پەلەش بکرێت لە دانانی کەسێک وەکو سەرۆکی وەقفی سوننیی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە بەپێی رێکارە یاساییەکان و بەڵگە وەقفییەکان.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه،"داوا دەکەم لیژنەیەکی تایبەتمەند لە بواری شەرع و یاساییی و کەسانی شارەزا لە بواری مێژوو و ئەوقاف پێک بهێنرێت و پێویستە قسەی کۆتایییش لەسەر ئەو بابەتە دادگا بیکات، لەبەر ئەوە ئەو بابەتە کێشەی لەسەرە و پەیوەندیی بە دادگای تایبەتمەندەوە هەیە و بە رێککەوتنی سیاسی چارەسەر ناکرێت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و رێگری کردن لە دەرهاویشتەکانی کە کاریگەری نەرێنی لەسەرسه‌قامگیریى ئاشتى گەلی عێراق هەبێت."

هه‌واڵی گرنگ