وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەشێكی تری پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەشێكی تری پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانە دەكات

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمساڵ جوتیارانی هەرێم بە بەهای 200 ملیار دینار گەنمیان داوە بە سایلۆكان، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق 30 ملیار دیناری بۆ جوتیاران ناردووە.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئەمساڵ ٣٩٠ هەزار تۆن گەنم دراوەتە سایلۆكان كە بەهاكەی ٢٠٠ ملیار دینار زیاتر بووە، كەچی لەو بڕە حكومەتی عێراق تەنها ٣٠ ملیار دیناری بۆ جوتیاران ناردووە، گوتیشی: لەم ڕۆژانەدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕەزامەندی داو بڕێك لەو پارە قەرزەی ماوە بداتە جوتیاران، بەڵام بە ڕەسمی ئاگادار نەكراونەتەوە و چاوەڕێن.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم زیاتر گووتی: تا ئێستا عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 ی لەسەر ماوە كە كۆی گشتی پارەكە زیاترە لە 557 ملیار دینار، بەڵام وەكو كارتێكی سیاسی بەكاری هێناوەو نەیناردووە.

هه‌واڵی گرنگ