مەسرور بارزانی و مه‌ولود چاوشئۆغلو پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەسرور بارزانی و مه‌ولود چاوشئۆغلو پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

وەزیری دەرەوەی توركیا له‌ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی کرد.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی تشرینی دووه‌می 2020 نوسینگەی ڕۆژنامه‌وانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا پێگەیشت.

وەزیری دەرەوەی توركیا، پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆكی حكومەت كرد بۆ كۆچی دواییی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی كەسایەتی ناسراوی دەڤەری بارزان و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە کە "لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندی و هەماهەنگی هەردوو لا كراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاڵۆگۆڕكردنی شارەزایی تەندروستی لەو بوارەدا".

 

هه‌واڵی گرنگ