عێراق..دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستی پێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستی پێكرد

وەزارەتی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت،دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یه‌كه‌م(10)، ئه‌مرۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووه‌م(11)دەستی پێكرد.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی تشرینی دووه‌می 2020 ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی عیراق بڵاویكردەوە، كە بە فەرمانی وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان ئەمڕۆ یەك شەممە دەستی پێكرد.

جێی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یه‌كه‌م (10)ی فەرمانبەرانی عیراق دەستی پێكرد دوای پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارای لەلایەن پەڕلەمانی عیراقەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یه‌كه‌می (10) ی فەرمانبەران دیاری نەكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ