ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میکانیزمى دامەزراندن لە فرۆکەخانەى کەرکوک ئاشکرا ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میکانیزمى دامەزراندن لە فرۆکەخانەى کەرکوک ئاشکرا ده‌كات

سەرۆکى بەرەى تورکمانى ، داوا دەکات ئەو هەلى کارەى کە لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى کەرکوکدا ڕەخساوە لەسەر بنەماى ڕێژەیى بێت بۆ گەنجانى دانەمەزراوى پێکهاتەکانى شارەکە.

یەکشەممە 22ى تشرینى دووەمى 2020 ئەرشەد ساڵحى،سەرۆکى بەرەى تورکمانى و هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشه‌ لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ ڕایگەیاندووە، فڕۆکەخانەى کەرکوک دەرفەتى هەلێکى کارى بۆ ئەو گەنجە دەرچووانە ڕەخساندووە کە بەردەوام خۆپیشاندانیان دەکرد و ئەوەش سادەترین مافى ڕەواى خۆیانە، بەڵام دامەزراندنى پلە وەزیفییەکان لەو فڕۆکەخانەیە لەسەر بنەماى ویست و دەستوەردانى لایەنە سیاسیەکان پەسەند ناکەن.

سەرۆکى بەرەى تورکمانى باسی له‌وه‌ش كردوه‌، لەگەڵ وەزارەتى گواستنەوەدا قسەیان لەبارەى ڕەچاوکردنى بارى نەتەوەییەوە لەپارێزگاى کەرکوک کردووە، هەروەها داوایانکردووە ئەو دامەزراندنە لەسەر بنەماى ڕێژەى 32% بۆ نەتەوەکانى شارەکە بێت.

ئەرشەد ساڵحى ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، سەرجەم پێکهاتەکان زیانمەندبوون بەهۆى هەڵەى کابینە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقەوە و بەتایبەت لەڕووى دابین کردنى هەلى کار بۆ دەرچووەکان و هەروەها چەند خزمەتگوزارییەکى ترەوە.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئەوەشى خستووەتەڕوو، پڕۆژەى ڕەخساندنى هەلى کار دەرفەتێک بۆ چینى گەنجانى دانەمەزراو دەڕخسێنێت، بۆیە داوا دەکەن ئەو پرۆسەیە لەسەر بنەماى بەرژەوەندى کەسى و حزبى بەرتەسەک بەڕێوەنەچێت.

هه‌واڵی گرنگ