ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: نابێ قوتی هاوڵاتیان بكرێتە قوربانی كێشە سیاسیەكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: نابێ قوتی هاوڵاتیان بكرێتە قوربانی كێشە سیاسیەكان

لە میانی بەسەركردنەوەی دەڤەری ڕاپەڕین و مەڵبەندی حەفتی ڕانیەی یەكگرتوو و لقەكانی پشدەر لە وتەیەكیدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تیشكی خستەسەر قەیرانی مووچەی فەرمانبەران و داوای كرد قوتی هاوڵاتیان نەكرێتە قوربانی كێشە و قەیرانە سیاسیەكان.

ئەمڕۆ یەك شەممە 22-11-2020، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، دەڤەری ڕاپەڕینی بەسەركردەوەو لەگەڵ كادران و ڕێكخستنەكانی مەڵبەندی حەفتی ڕانیەی یەكگرتوو و لقەكانی پشدەردا كۆبویەوە.

لە ووتەیەكیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر قەیرانی مووچەی فەرمانبەران و داوای كرد قوتی هاوڵاتیان نەكرێتە قوربانی كێشە و قەیرانە سیاسیەكان، هەروەها جەختیكردەوە لەزەرورەتی تەواوكردنی ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدرڵی و یەكڕیزی هێزە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێویست زانی بۆ چارەسەری گرفتەكان بەتایبەت بۆ كاتی دەركردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 كە بایەخێكی گەورەی هەیە بۆ گەلەكەمان.

لەبەشێكی دیكەی ووتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختیكردەوە لە ڕۆڵی یەكگرتووەكان لە پرۆسەی پەروەردەی تاك و چاكسازی كۆمەڵگەیی و ڕزگاركردنی گەنجان لەپیلانی سەرگەردانكردن و بێكاری و نائومێدی و مایەی شانازیمانە ئەندامان و لایەنگرانی یەكگرتوو لە هەر شوێن و دەزگایەك بن لەدەرەوەی ئەركی حزبیان مۆركی دەستپاكی و ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی ناسنامەیانە.
 

هه‌واڵی گرنگ