ئاژانسی هەواڵگری عێراق:تۆڕێكی گەورەی ساختەكاری لە دەستەی خانەنشینی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاژانسی هەواڵگری عێراق:تۆڕێكی گەورەی ساختەكاری لە دەستەی خانەنشینی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

ئاژانسی هەواڵگری عێراق  ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تۆڕێكی گەورەی خانەنشینی لە دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ كه‌ بەو هۆیەوە بڕی 30 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ئاژانسی هەواڵگری عێراق  بڵاویكردەوە، كە تۆڕێكی گەورەی ساختەكارییان لە دەستەی گشتی خانەنشینی هەڵوەشاندۆتەوە، كە 29 كەس بوون كه‌ لە فەرمانبەران و كەسانی دیكە پێكهاتوون، كە خەریكی بەدواداچوونی مامەڵەی هاووڵاتیانن.

ئاژانسی هەواڵگری عێراق  ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، ئەو تۆمەتبارانە خەریكی پڕۆسەی فێڵ و ساختەكاری بوون، كە بەهۆیەوە مانگانە بڕی 30 ملیار دینار وەك مووچەی خانەنشینی بۆ خەڵكی ناشایستە خەرج كراوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ