لەبارەى دوو منداڵەوە،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداریینامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەى دوو منداڵەوە،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداریینامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

 لەبارەى دۆزینەوەى دوو منداڵ لەناو بازاڕى شار،بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و داوا لە کەسوکاریان دەکەن بۆ وەرگرتنەوەیان پەیوەندییان پێوە بکەن.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020،بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى کە لە هەژمارى فەرمى خۆیان لە تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فەیسبوک ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "زوهرە و یوسف ناوی ئەو دوو منداڵە تەمەن 2و 3 ساڵەن كە لە ڕۆژی 16-9-2020ەوە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دۆزراونەتەوە و كەس و كاریان دیار نیە و لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر لە ماڵی ساوایان لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەژین" .

 بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى داوا لە کەسوکارى ئەو دوو منداڵە و هەر کەسێک دەکات کە زانیارییان لەبارەیانەوە هەیە کە پەیوەندی بە بنكەی پۆلیسی نەوجەوانان یاخود هێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكەن بەژمارە:

 0533194011 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن

105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان

هه‌واڵی گرنگ