سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بڵێم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی (ئیسلامی سیاسی) نیم وئیسلامییه‌کان خۆشیان ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه که به‌و جۆره پۆلێن بکرێن، به‌ڵام ده‌مه‌وێ له پاڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی بۆ ناشیرین کردنی (ئیسلامی سیاسی) ده‌درێت به لۆژیک ومه‌نتقی عه‌قلانیانه وه‌ڵام بدرێنه‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش به‌هه‌ند وه‌ربگرین ده‌سته‌واژه‌ی (ئیسلامیی سیاسی) ده‌سته‌واژه‌یه‌کی بێ لایه‌ن نیه، هه‌ر له خۆیدا جۆرێک تۆمه‌تخستنه پاڵی تێدایه، جگه له‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و هێزه ئیسلامیانه له خۆ ده‌گرێت که به‌شداری کاری سیاسی ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو دید وروانینی ئه‌م هێزانه له‌به‌رجاو بگرێت که بێ گومان جیاوازیان تێدایه بۆ کۆی گشتی کایه‌کانی ژیان. ئه‌م بابه‌ته لێ ده‌گه‌رێن بۆ ده‌رفه‌تێکی تر له‌باره‌یه‌وه بنووسین وده‌ڕۆینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌که. بۆیه مه‌به‌ست له‌به‌رکارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له نێوه‌ڕۆکی ئه‌م بابه‌ته ته‌واوی هێزه ئیسلامییه‌کان که به‌شداریان له‌کایه‌ی سیاسی دا هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست لێی حزبێکی دیاریکراو بێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه بڵێن هیچ بزوتنه‌وه وجوڵه‌یه‌کی تاکی وده‌سته‌جه‌معی مرۆیی به‌ده‌ر نیه له‌که‌م وکوڕی وهه‌وراز ونشیو وسه‌رکه‌وتن وشکست، له کۆتایدا بکه‌ره‌کانی (ئیسلامی سیاسی)ش مرۆڤن وهه‌موو ئه‌وانه‌ی رووبه‌رووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه له ژیاندا ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه، وناکرێ به شێوازێک وێنایی که‌سی ئیسلامی وهێزی ئیسلامی وا بکرێت که نابێ هیچ جۆره هه‌ڵه‌یه‌ک وکه‌م وکورتییه‌کی هه‌بێت وفریشته ئاسا وێنا بکرێن وپاشان که که‌م وکورتییه‌ک به‌دی کرا بێ ئینسافانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌مه‌ش پاساوێک نیه بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که ده‌چێته چوارچێوه‌ی شکسته‌وه چ له ئاستی هێزی سیاسی بێت یان ئاستی کاراکته‌ره‌کانی (ئیسلامی سیاسی). بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ئیزافانه‌ی ته‌وژمی ئیسلامی کردوێتی بۆ سه‌ر ئه‌زموونی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان وجوانییه‌کانی (ئیسلامی سیاسی) له کوردستان: یه‌که‌م:- له بواری سیاسی‌دا هه‌ڵبه‌ت گرنگترین کایه‌ی کۆمه‌ڵگا کایه‌ی سیاسیه چونکه سێبه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی کایه‌کانی تری ژیانیشه‌وه هه‌یه. بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ی ته‌وژمی ئیسلامی له کوردستان دروست ده‌بێت له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی رابردوو وبه‌تایبه‌تیش دوای ڕاپه‌ڕین وپاشانیش دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق. له‌م بواره‌دا به کورتی ئه‌و ئیزافانه‌ی (ئیسلامی سیاسی) کردی بۆ سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانین له چوار خاڵدا ئاماژەی بکه‌ین:-
١- به‌مه‌ده‌نیکردنی به‌شداری سیاسی ودورخستنه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی ئاینی له پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردن وکاری په‌رله‌مانی، که ئه‌مه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌کی گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی ٢٠٠٠ وه که که‌متر له ئه‌ده‌بیاتی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن په‌نایان بردۆته به‌ر به‌کارهێنانی ده‌قی ئاینی ( ئایه‌ت وفه‌رمووده) بۆ کاریگه‌ر خستنه سه‌ر ده‌نگده‌ر وجوڵاندنی سۆزی دینداری هاوڵاتیان. جگه له ئه‌زموونکردنی به‌ستنی هاوپه‌یمانی سیاسی چ له به‌شداری له پێکهێنانی حکومه‌تدا وچ له بواری ئۆپه‌زسیۆن بوندا که ئه‌مه‌ش بایه‌خ وگرنگی خۆی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له کاری سیاسی وله چوارچێوه‌ی پێدراوه سیاسیه‌کانه‌وه وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌وه لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
٢- ته‌به‌نیکردنی هه‌ڵوێیستی نیشتمانی له‌پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،وپاراستنی یه‌ک ڕێزی نیشتمانی سه‌ڕه‌رای جیاوازییه‌کان وجیاوازی دیدوبۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی که په‌یوه‌ستبوونه به ئیداره‌دانی هه‌رێمه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه بڵێن به‌شێکی زۆری (ئیسلامی سیاسی) ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه نه‌ک ته‌نها له هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانیان به‌ڵکو له ئه‌دبیاتی فکری وسیاسی وفه‌رهه‌نگیشدا ُڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه.
٣- ئاماده‌یی وبه‌شداری ژن له‌پێگه‌ی سیاسی ومیدیایی که ته‌نانه‌ت زۆرجار (ئیسلامی سیاسی) توانیوێتی له‌م بواره‌دا له پێشه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه بووه‌که خۆیان به (سیکۆلار) هه‌ژمار ده‌که‌ن وئه‌ده‌بیاتێکی سیاسی زۆر به‌خه‌رج ده‌ده‌ن بۆ داکۆکیکردن له مافی ژن وپێکه‌ی ئافره‌ت له کایه‌کانی ژیانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان.
٤- ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی تیرۆر وتوندوتیژی ئاینی وئایدۆلۆژی که له‌مه‌شدا که‌س ناتوانێ نکوڵی له هه‌ڵوێستی سیاسی وفکری وفه‌رهه‌نگی (ئیسلامی سیاسی) له کوردستان بکات، بگره هه‌ندێ جار خۆشیان وئه‌ندامانیان بونه‌ته قوربانی تیرۆری ئاینی دووه‌م:- له بواری فه‌رهه‌نگیدا هه‌ڵبه‌ت له‌م بواره‌دا کاریگه‌ری ئیسلامیه‌کان له ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی په‌رله‌مانیان زۆر زۆرتر بووه چونکه ته‌واوی هێزه ئیسلامیه‌کان له باشترین حزوری په‌رله‌مانیدا نه‌گه‌یشتۆته ٢٠٪ په‌رله‌مانی.
به‌ڵام له بواری فه‌رهه‌نگیدا توانیویانه کاریگه‌ری دروست بکه‌ن هه‌لبه‌ت به لایه‌نی ئه‌رێنیه‌وه که ده‌توانین چڕی بکه‌ینه‌وه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه:-
١- دورخستنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی (مه‌زهه‌بی فیقهی) له ته‌واوی بابه‌ته جۆراجۆره‌کانی په‌یوه‌ست به ژیانه‌وه له هه‌ردوو بواری تاکه‌که‌سی و بواری کۆمه‌ڵایه‌تیش، وخۆ نه‌به‌ستنه‌وه به مه‌زهبێکی فیقهی دیاریکراو، که ئه‌مه‌ش وایکردووه فره تێگه‌یشتن وفره ڕاڤه‌یی بێته نێو کایه‌ی مه‌عریفه‌ی ئاینییه‌وه، و هه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی و( ئیجتیهادی ) نوێ بۆ بابه‌ته ئاینییه‌کان.
٢- زیندوو ڕاگرتنی توراسی کوردی ودووباره خزاندنه‌وه‌ی بۆ کایه‌ی مه‌عریفی کوردی، که خۆی له گرنگی پێدانی گه‌وره فه‌یله‌سوف شاعیرانی کلاسیکی کورد ده‌بینێته‌وه و هه‌روه‌ها به‌سه‌نته‌ر گرتنی ئه‌و روانین وراڤانه بۆ زۆرێک له‌بابه‌ته‌کانی خودا ناسی وئاییناسی وحاڵه‌تی روحی مرۆڤی ئیماندار، له‌وانه‌ش گرنگیدان به ( مه‌حوی ونالی ومه‌وله‌وی) وشاعیرانی تر کورد چ له بواری هونه‌ری ومۆزێک وستراندا چ له بواری لێکۆلێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی وفه‌لسه‌فی وئاییناسیدا. جگه له‌بایه‌خ پێدانی گرنگ به‌و دیوه‌ی تری دینداری وئاییناسی له ئاستی جیهانیدا جێگه‌ی بایه‌خێکی زۆره به‌تایبه‌تیش تایپی ئاینی ( مه‌ولانای ڕۆمی وشه‌مسی ته‌بریزی ) وناساندیان به خوێنه‌ری کوردی. هه‌ڵبه‌ت له تا ێ‌و ته‌وژمی ئیسلامی وبه‌تایبه‌تیش گه‌نجاندا بایه‌خپێدانێمی زۆر به‌م جۆره تێکه‌یشتن وتایپی دینداری هه‌یه.
٣- خۆ به‌دوو گرتن له‌و ئیشکالاته مێژووییه‌ی هه‌یه له توراسی ئیسلامی‌دا وزیندوونه‌کردنه‌وه‌ی وبایه‌خ پێ نه‌دانی، ونه‌چوونه ژێر کاریگه‌ری ته‌وژه‌مه‌کانی تری ( ئیسلامی نا سیاسی) له کوردستان - ئه‌گه‌رچی من له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه‌ش تێبینیم هه‌یه - که هه‌میشه جۆرێک له په‌یوه‌ست بوونیان هه‌یه به‌و جیاوازییه مێژووه‌ییه‌ی توراسی هزری ئیسلامی. ٤- به‌ده‌رهێنانی ئه‌حکامه‌کانی ( کوفروئیسلام ) و( حه‌ڵال وحه‌رام ) و( ولاء وبه‌راء) له کایه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا، که ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌کی گه‌وره وئیزافه‌یه‌کی جوانه بۆ ئه‌زموونی ئیسلامی کوردی به‌تایبه‌تیش له بواری مامه‌ڵه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئاین وئاینزاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری. سێهه‌م:- له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی جوانییه‌کی تری ئیسلامی سیاسی له کوردستان له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌ویش ته‌نها له دوو خاڵدا چڕیان ده‌که‌ینه‌وه:-
١- به دیارده‌یی کردنی ( کاری خێر خوازی) مرۆیی، که که‌س ناتوانێ نکۆڵی له‌وه بکات ( ئیسلامی سیاسی) پێشه‌نگی کاری خێر خوازی بووه له هه‌رێمی کوردستان وخزمه‌تێکی یه‌کجار زۆری کردوه به ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وبه تایبه‌تی چینی هه‌ژار ونه‌خۆش، که ته‌ناته‌ت زۆر جار بۆته هاوکارێکی باشی دام وده‌زگاکانی حکومه‌ت وباری شانی سوکتر کردووه، و( سه‌قافه‌تی خێر خوازی ) په‌ره‌پێداوه وئێستاش زۆربه‌ی هێزه سیاسیه‌کان ته‌بنی کاری خێرخوازیان کردوه‌به شێواز وئامڕازی جۆراجۆر ده‌زگای خێر خوازیان کردۆته.
٢- به‌سه‌نته‌ر کردنه‌وه‌ی (ڕۆڵی خێزان) له بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی، وبایه‌خدانێکی زۆر به ڕۆڵ وئه‌رکی خێزانی ورێگریکردن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شیرازه‌یی خێزانی، که له ئێستادا و له‌ته‌راوی جیهاندا شیرازه‌ی خێزانی که‌تۆته به‌ر شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، که له‌م بواره‌شدا کاراکته‌ره‌کانی ( ئیسلامی سیاسی) وله رێگه‌ی ( بانگخواز وزانیان) ڕۆڵێکی گه‌وره‌یان بینیوه، وحزور وکاریگه‌ری زۆرشیان هه‌بووه وهه‌یه بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا. ئه‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێ کرد به واتای ئه‌وه نایات هیچ تێبینی وڕه‌خنه‌یه‌کیش نه‌بێت له ئه‌دا وکار وگوتار ودید وتێڕوانینی (ئیسلامی سیاسی) ، له کۆتاییدا ته‌واوی ئه‌و کردانه چ له ئاستی تاک وچ له ئاستی کۆمه‌ڵدا کرده‌ی مرۆیین وهه‌میشه قابلی هه‌ڵسه‌نگاندن.