حەبێكی تازە بۆ چارەی پڕخەی خەو دروست دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەبێكی تازە بۆ چارەی پڕخەی خەو دروست دەكرێت

 

 

زانایانی ئەمریكا حەبێكی نوێ بۆ چارەسەری پرخە دەدۆزنەوە كە لە هەمان كاتیشدا هۆكارێكی باشە بۆ ڕێگری كردن لە خنكانی لە ناكاو لە ناو خەودا.

حەبەكە كە ڕۆژی جارێكەو بە كۆدی (AD109) لەلایەن كۆمپانیای ئەمریكی (Apnimed) بەرهەمهێنراوەو تاقیكراوەتەوە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان چارەسەری زیاتر لە (70%) ی كێشەكانی پرخە دەكات.

دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە حەبەكە لە دوو دەرمان پێكدێت كە بەكارهێنانیان باوە كە بریتیە لە ئەتۆمۆكسیتین كە بۆ چارەسەری كێشەی كەمی سەرنج لای منداڵان بەكاردێت بە زیاد كردنی ڕێژەی ماددەی نۆرئەدرینالین كە ئەویش بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی زیادكردنی بەئاگایی، بەڵام ئەمجارە بەكارهێنانی جیاوازە بۆ مەبەستی پرخەو هەناسە بڕانی كاتی لەناو خەودا بەكاردێت.

ئەو زانایانە ئیشیان لەسەر حەبە نوێیەكە دەكرد پێیان وابوو نۆرئەدرینالین یارمەتیدەرە بۆ كردنەوەی ماسولكەكانی بۆڕی هەوا لەكاتی ئاساییداو هەروەها پارێزگاری دەكات لە توش بوون بە هەناسە بڕانی كاتی لە خەودا.

هەروەها ماددەی دووەم بریتیە لە ئۆكسی بۆتینین كە دەدرێتە ئەو نەخۆشانەی كێشەی ڕاگرتنی میزیان هەیە، یارمەتی كەمكردنەوەی گرژبوونی ئەو ماسولكانەی ناو میزەڵدان دەدات كە بەرپرسن لە جوڵەی میزەڵدان.

وە لەم بارە نوێیەی بەكارهێنانیدا، ئۆكسی بۆتینین یارمەتی زمانە بچكۆڵە دەدات لە كاتی خەودا لە شوێنی خۆی جێگیر بێت لە جیاتی ئەوەی لەگەڵ هەناسەداندا بجوڵێت و ببێتە هۆی دروستبوونی پرخە.

هەرچەندە حەبە نوێیەكە توێژینەوەی زۆری لەبارەوە كراوە، بەڵام پسپۆران ئاماژە بەوە دەكەن هێشتا لێكۆڵینەوەی تر ماوە لەسەر حەبەكان بۆئەوەی بیسەلـمێنن كە ئەنجامی بەكارهێنانیان یەكلایی كەرەوەیە.

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

 

 

هه‌واڵی گرنگ