بۆچی پێویستە فلتەری هەوای بزوێنەر بگۆڕین؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی پێویستە فلتەری هەوای بزوێنەر بگۆڕین؟ لەكوردیو بیزانە

فلتەری هەوا پارچەیەكی گرنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەو ڕێگە لەبەشی زۆری تەپوتۆزو پیسی دەگرێت تا بگات بەژووری سوتانی بزوێنەرو بەوەش تەمەنی بزوێنەر درێژ دەكاتەوەو كارایی ئۆتۆمبێلەكە دەباتە سەر.

بێگومان فلتەریش وەك هەموو پارچەكانی تری ئۆتۆمبێل تەمەنێكی دیاریكراوی هەیەو پێویست بەگۆڕینی دەكات، پاككردنەوەی یان گۆڕینی فلتەر كارێكی هێندە قورس نییەو هەموو كەس دەتوانێت بیكات، بۆیە پێویستە ناوە ناوە بەتایبەت لەوەرزی گەرماو هاویندا فلتەری بزوێنەر پاك بكەینەوە. بەڵام پاش (25) هەزار كیلۆمەتر پاككردنەوەی فلتەر سودێكی ئەوتۆی نامێنێت‌و پێویستە بگۆڕدرێت.

گۆڕین یان پاككردنەوەی فلتەری هەوا چەند سودێكی گرنگی هەیە بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێل، كە ئەندازیار (هێمن ڕەفیق )بەم جۆرە باسی دەكات:
- چوستی بەرزدەكاتەوە، واتە ئەگەر ئۆتۆمبێلێك بۆ (100) كیلۆمەتر (10) لیتر بەنزین بخوات، ئەوا كاتێك فلتەرەكەی پیس بێت بەڕێژەی (10% تا 15%) بڕی بەنزین سەرفكردن زیاد دەكات، واتە لەم بارەدا بڕی (85 تا 90) كیلۆمەتری زیادە دەتوانیت پێی بڕۆیت.
- دەنگی مەكینە كەم دەكاتەوە كاتیك هەوا بەئاسانی بەناو ڕێڕەوی هەوادا بڕوات.
- پاشماوەی فڕێدراو كەمدەكات، چونكە كاتێك فلتەر گیرابێت هەوای كەم دەچێتە ناو مەكینەو ژووری سوتان بەم پێیەش ڕێژەی تێكەڵكردنی هەواو بەنزین دەگۆڕێت‌و كێشە بۆ سیستمی دەرچون Exhaust دروستدەكات.
- تەمەنی مەكینەی ئۆتۆمبێل زیاددەكات، چونكە كاریگەری خراپ دروستدەكات لەسەر پستۆن‌و سلیندەر بەهۆی ناڕێكی تێكەڵكردنی بەنزین‌و هەوا.
- كارێكی ئاسانەو كاتی زۆری ناوێت‌و پارەی زۆریشی ناوێت بەئاسانی دەتوانن خۆتان ئەم كارە بكەن.

هه‌واڵی گرنگ