وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 2 هه‌زارو 136 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 23 ی تشرینی دووه‌می 2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه ،لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 908 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2هه‌زارهو 136 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، 38 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە 12 كەسیان لە سلێمانی بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه."زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، و لە سلێمانی 158 و هەولێر 152 و دهۆك 178 و كەركوك 246 حالًەت تۆماركراوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دائه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 2 هه‌زارو 202 تووشبووی پەتاكە چاكبوونه‌ته‌وه كە زۆربەیان لە بەغدا و واست و كركوك بوون.