ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی چەند ساختەکارییەک لە فەرمانگەیەک، گەندەڵییەک بە بەهای ملیارێک و 300 ملیۆن دینار ئاشکرا بووە.
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه 23ی تشرینی دوه‌می 2020،ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگەیاندووە: "فه‌رمانگه‌ى ده‌ستپاكى به‌پشتبه‌ستن به فه‌رمانى دادوه‌رى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌نجام داوه، تیمی تایبه‌تى چاودێریكردنى فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی، دواى وردبینیكردن له مامه‌ڵه‌كانى خانه‌نشینى و نووسراوى ڕاستاندنى ده‌رچوونى راپۆرتى پزیشكى، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى پارێزگای ئەنبار، توانى ده‌ست به‌سه‌ر 13 مامه‌ڵه‌ى ساخته‌دا بگرێت".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كدووه، لەو گەندەڵییەدا ملیارێک و 300 ملیۆن دینار بەفیڕۆ دراوە و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه تایبه‌ته‌كانى بابه‌ته‌كه‌شدا گیراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "په‌ڕاوێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌و بابه‌ته ئاماده كراوه و ڕه‌وانه‌ى دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵێنه‌وه‌ى تایبه‌ت كراوه، بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاساییه گونجاوه‌كان".
جێی ئاماژه‌یه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق لە هەمان فەرمانگەدا، مانگی شوباتى ڕابردوو، بە تۆمەتی ده‌ستكاریكردن و ساخته‌كاریى له به‌ڵگه‌نامه‌كانى قوربانییانى تیرۆر، فه‌رمانبه‌رێكى دەستگیر کرد.