سلێمانى..گەورە داواکراوێک دەستگیرکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانى..گەورە داواکراوێک دەستگیرکرا

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،  گەورە بەرپرسێکى داعش لەسلێمانى ده‌ستگیركرا.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 23ی تشرینی دووەمی 2020، یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا  کە وێنەیەکى دەست كوردیو کەوتووە ڕایگه‌یاند،لەسەر بنەماى زانیارى وردى هەواڵگرى و بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى سلێمانى، هێزەکانى دژە تیرۆر توانیویانە کەسێک بەناوى "و.فط کە یەکێک لە سەرکردەکانى داعش بووە دەستگیر بکەن.

 

یەحیا رەسوڵ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دەزگاى دژە تیرۆر لەچەند رۆژى داهاتوودا زانیارى زیاتر لەبارەى ئەو هێرشانە ئاشکرادەکات کە بۆ سەر داعش ئەنجامیانداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ