ترامپ رازی بوو بە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ترامپ رازی بوو بە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن

 

 

(دۆناڵد ترامپ) رایگەیاند، هەرچەندە ئەو لە كەیسەكەی بەردەوام دەبێت و بڕوای وایە سەردەكەوێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەبەر وڵاتەكە، ڕادەسپـێرێت دەستبكەن بە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات.

ترامپ لە تویتەرەكەی نووسیویەتی، (ئیملی مورفی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزارییە گشتیەكان GSA و تیمەكەی ڕادەسـپـێرێت هەستن بە پـرۆتۆكۆلە سەرەتایـیەكان و هەروەها بە تیمەكەی خۆشی وتووە هەمان كاربكەن.

بەڕێوەبەرایەتی GSA، دەزگایەكی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكایـیە، بەرپـرسە لە پـرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە نێوان سەرۆكە یەك لە دوای یەكەكانی وڵاتەكە.

ئیملی مورفی لە نامەیەكی فەرمی بۆ جۆو بایدن نووسیویەتی وەك بەڕێوەبەری دەزگای GSA ، بەپـێی یاسای 1963 ی گواستنەوەی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی مافی ئەوەی هەیە سەرچاوەو خزمەتگوزاریـیەكان دابینبكات بۆ پـرۆسەی گواستنەوەكە.

جەختی كردەوە ئەم بڕیارەی لە ژێر فشاری هیچ كاربەدەستێك نیـیە چ لە كۆشكی سپی یان لە بەڕێوەبەرایەتیـیەكەیی و نە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ.

بەم بڕیارەی ئیملی مورفی، دەزگای GSA دەتوانێت ملیۆنان دۆلار بۆ پـرۆسەی گواستنەوەكە دابینبكات و تیمی ترامپ دەستبكەن بە كاركردن لەگەڵ تیمی جۆو بایدن بۆ ئەم مەبەستە.

پـێشتر ئەنجوومەنی ویلایەتی میشیگان لە دەنگدانێكدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ویلایەتەكەی پەسەندكرد كە جۆو بایدن براوەیە، بەمەش بە فەرمی 16 دەنگی هەڵبژاردنی ویلایەتەكە بۆ جۆو بایدنی كاندیدی دیموكرات دەبێت، لە پـرۆسەی دەنگدانەكە سێ ئەندام بە ئەرێ دەنگیانداو ئەندامێك دەنگی نەدا، هێشتا سكاڵا فەرمیـیەكانی كۆمیتەی هەڵبژاردنی ترامپ بەردەوامن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێكیان نەبووە كە لە بەرژەوەندی (دۆناڵد ترامپ) دا بن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ