هەر هاوڕێییەكی یەك ملیۆن دۆلار خەڵات دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەر هاوڕێییەكی یەك ملیۆن دۆلار خەڵات دەكات

 

 

(جۆرج كڵۆنی) ئەكتەری ناسراوی هۆڵیۆد لە تازەترین دیمانەیدا دەڵێ، سوپرایزێكی تازەی بۆ هاورێیەكانی هەیە، پاداشتێكی گەورەی پارەیان دەكات.

لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (جی كیو)، (جۆرج كڵۆنی) دەڵێ (14) هاوڕێی هەن، زیاتر لە (34) ساڵە بە یەكەوەن، هەست بە ئارامییەكی زۆر دەكات كاتێك لەگەڵیاندا دەبێت.

ئەو ئەكتەرەی هۆڵیۆد دەڵێ، بیری لەوە كردۆتەوە كە باشترین چاكەیان لەگەڵ بكات، هەر یەكێكیان بڕی یەك ملیۆن دۆلاریان پێدەدات، ئەم بڕیارەشی یەكێكە لە بڕیارە باشەكانی ژیانی.

لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەدا كڵۆنی ئاماژەی بەوە كردووە، كە بەشێك لە سەركەوتنەكانی ژیانی بە هۆی ئەو هاوڕێیانەیتی، چونكە بەردەوام پشتگیری دەكەن، بۆیە زۆر جار دەڵێ: ئەگەر ئەو هاوڕێیانەی نەبوایە، ئەوا جۆرج كڵۆنی ئێستا نەدەبوو.

(ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ