سەرۆكی سوریا، (فەیسەڵ میقداد) جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی سوریای وەكوو وەزیری دەرەوی نوێی وڵاتەكەی دەستنیشان كرد.
(بەشار ئەسەد) سەرۆكی سوریا، (فەیسەڵ میقداد) جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی سوریای وەكوو وەزیری دەرەوی نوێی ئەو وڵاتە ناساند.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سانا، نووسینگەی سەرۆك كۆماری سوریا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەسەد سێ بڕیاری نوێی دەركردووە، ئەوانیش (فەیسەڵ میقداد) وەكوو وەزیری دەرەوەو (بەشار جەعفەری) نوێنەری هەمیشەیی پێشووی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكانی وەكوو جێگری وەزیری دەرەوەو (بەسام سەباغی) وەكوو نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان.