سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ریده‌گه‌یه‌نێت، کێشە و هەڵە لە یاسای قەرزدا هەیە و پێویستە چارەسەریان بکەن.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 24 ی تشرینی دووه‌می 2020،نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاندوه، كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاسانكاری و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێوسته بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له عێراق، له‌و روه‌شه‌وه سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌مو ئاسانكاریه‌كیان بۆ بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردوه، پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌ران بن تا كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و هه‌روه‌ها گرنگی به پرۆژه و خزمه‌تگوزاریه‌كان بده‌ن، به‌جۆرێك كه هه‌لیكاری زیاتر بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنن
مسته‌فا كازمیئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، "یاسای كورتهێنانی دارایی عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه و هه‌ڵه كه‌موكوڕی تێدایه له‌رێگه‌ی گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانمان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌ستپێكرد و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار له‌باره‌ی دۆخی ئابوری و وه‌به‌رهێنان بدرێت.