هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/11/2020، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه: له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو‌دا 11 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، به‌ڕێوه‌به‌ری شانه‌ی (القصور) لە هه‌واڵگری عێراق ڕایگەیاند: له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو‌دا توانیومانە، نزیكه‌ی 11 هه‌زار داواكراو و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری شانه‌كه‌ی هه‌واڵگری عێراق زیاتر گوتی: دەستگیركراوەكان تۆمەتباربوون به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی، تاوانی كوشتن، ساخته‌كاری، گێچەڵی ئه‌لیكترۆنی و مادده هۆشبه‌ره‌كان.