ڤاكسینە ڕووسییەكە لە (95%) لەدژی كۆرۆنا كاریگەر بووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤاكسینە ڕووسییەكە لە (95%) لەدژی كۆرۆنا كاریگەر بووە

 

 

ڕووسیا جەختی لەوە كردەوە ڤاكسینی (سپۆتنیك – ڤی) دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ناوەندی توێژینەوەی گامالیا لە مۆسكۆ پەرەی پێداوە لە (95%) كاریگەرە.

لە بەیاننامەیەكی ناوەندەكەو وەزارەتی تەندروستی ڕووسیاو سندوقی بەشداربووان لە پەرەپێدانی ڤاكسینەكەدا هاتووە دەڵێت، ئەمە ئەنجامی سەرەتایی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانە دوای (42) ڕۆژ لە پێدانی ڤاكسینەكە بە خۆبەخشەكان.

لەلایەكی دیكەشەوە هەریەك لە تاقیگەی ئاسترازینكیای بەریتانی و زانكۆی ئۆكسفۆرد ڕایانگەیاند، ڤاكسینەكەیان بە نزیكەی لە (70%) كاریگەرە.

هەروەها ڤاكسینەكەی هەردوو كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی و بایۆتنیكی ئەڵمانی لە (95%) كاریگەر بووە، ئەوەش بەپێی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان.

هەروەها كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكاش هاوشێوەی فایزەر هەمان ئەنجامی ڕاگەیاندو وتی: ڤاكسینەكەیان لە (94.5%) كاریگەرە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ