ئاوی رەشی چاو چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاوی رەشی چاو چییە ؟؟

 

 

یەكێكە لەو نەخۆشینانەی چاوە، ئەگەر زوو دیاری نەكرێت و چارەسەر نەكرێت دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی بەیەكجاری.

ئاوی رەش واتە بەرزبوونەوەی پەستانی چاو لەرادەی ئاسایی ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی دەماری بینین و تۆرەی چاو، هۆكاری دروست بوونی ئاوی ڕەش زۆرە گرنگترین و بەربڵاوترینیان تەمەن و بۆماوەییە.

یەكێك لە كێشەكانی ئاوی ڕەش نەبوونی نیشانەی دیارە كە وا بكات لە نەخۆش پەنا بەرێتە بەرپشكنین، بۆیە زۆربەی ئاوی رەش لەرێگەی پشكنینەوە دیاری دەكرێت لەكاتێكدا نەخۆش بۆ كێشەی تری چاوی دەڕوات بۆلای پزیشك و لە پشكنیندا دەردەكەوێت كە ئاوی ڕەش لە چاوەكەیدا هەیە.

چارەسەری ئاوی ڕەش سەرەتا بە بەكارهێنانی قەترەی دابەزاندنی پەستانی چاو دەكرێت ئەگەر نەتوانرا قەترە كۆنترۆڵی پەستانەكە بكات ئەوا پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری.

ئەو كەسانەی لە خێزانەكەیاندا ئاوی رەش هەیە دەبێ لە تەمەنی دوای چل ساڵی پشكنین بكەن بەمەبەستی دڵنیا بوون لە نەبوونی ئاوی ڕەش، چونكە ئەگەر زووتر دیاری بكرێت ئەوا چارەسەری ئاسانتر دەبێت و دەمارو تۆرەی چاو سەلامەت دەبن.

(دكتۆرە تارا مەحمود حەسەن – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو)

 

هه‌واڵی گرنگ