عێراق.. ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

كوردیو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە،"حوسێن جاسم ئەلزەهیری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی فەتح بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە وڵاتی لوبنان گیانی لەدەستدا".

رۆژی 10-7-2020 پەرلەمانتارێکی دیکەی عێراق بەناوی غەیدا کەمبەش دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 539 هەزار و 749 كەس لە عێراق تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 469 هەزار و 784 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 31 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ