تاسڵوجە... پیاوێك هاوسەری و خەسوی بریندار دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تاسڵوجە... پیاوێك هاوسەری و خەسوی بریندار دەكات


وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ناوچەی تاسڵوجە ڕوداوێك ڕویداوەو بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ناوچەی تاسڵوجە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان خێزانێك ڕوویداوەو بەهۆیەوە پاوێك هێرشیكردوەتە سەر ماڵی خەزوری و دوو چەقۆی لە خەسوی داوە و دواتر دوو چەقۆی دیكەی لە هاوژینەكەی داوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە دوای ڕووداوەكە تۆمەتبارەكە هەڵهاتووەو دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوەی لە روداوەكە دەستیپێكردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ