سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: قەیرانی دارایی نەبوەتە هۆی ڕێگریكردن لە هاتنی هاوڵاتیان بۆ پێشانگاكە و ڕۆژانە هاوڵاتیان بەخۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی پێشانگاكە دەكەن.
حەسەن ڕەحیم سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی بە كوردیوی ڕایگەیاند: تەنها لەماوەی حەوت ڕۆژدا 70 هەزار هاوڵاتی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبیان لەشاری سلێمانی كردوەو ڕێژەكەش مایەی دڵخۆشییە.
هەروەها ووتیشی: بەپێی داتاكان ڤایرۆسی كۆرۆناو قەیرانی دارایی نەبونەتەهۆی ڕێگریكردن لە هاتنی هاوڵاتیان بۆ پێشانگاكەو ڕۆژانە زیاتر لە هەشت هەزار هاوڵاتی سەردانی پێشانگاكەی كردووە.