كەشناسیی: باران دەبارێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسیی: باران دەبارێت

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی 20 پله‌ و دهۆک 19 پله‌ و و کەرکوک 22 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ پێنجشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 19 پلە، دهۆک 16 پله‌ و کەرکوکیش 21 پله‌ دەبێت.

كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

 

هه‌واڵی گرنگ