با لەبیری مێژوودا بێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

با لەبیری مێژوودا بێت

با لەبیری مێژوودا بێت
 
لە خزمەتی ئیسرائیلدا تا كۆتا سات و كۆتا دڵۆپ.
 
ئەوەی سەرۆك ترامپ بۆ ئیسرائیلی كرد هیچ یەك لە سەرۆكەكانی پێش خۆی نەیانكردووەو پێینەگەیشتوون، بەڕاستی خزمەتی گەورەی بە ئیسرائیل كرد، لەوانە:
 
1- بە ناوی ئەمەریكا و هێز و هەژموون و ئاواتەكانییەوە پڕۆژەی نەتەنیاهوی جێبەجێ‌ كرد، بەم كارەی بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كرد.
2- قودسی كردە پایتەختی ئیسرائیل، هەروەها دانی نا بە یەهودییەتی دەوڵەتی ئیسرائیلدا.
3- مافی دا بە ئیسرائیل كە هەموو خاكی فەلەستینی داگیركراو بە كەناری خۆرئاوا و بە بەرزاییەكانی جۆلانیشەوە زەوت بكات.
4- پشتگیریكردن لە گرێبەستی سەدە ئەویش بە كڕینی مافی فەلەستینییەكان بە نرخێكی هەرزان بەها.
5- هەستا بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل لەگەڵ هەندێ‌ لە دەوڵەتە عەرەبییەكان.
6- ئیدارەی ترامپ بەردەوام و بەوپەڕی هێزەوە بەردەوامە لە خزمەتكردنی پڕۆژەی زایۆنیزم، ئەویش لە لە دوایەمین سەردانی جۆرج پۆمپیدۆی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكادا دەركەوت.
 
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانە دەڵێین:
 
عەیبەكە لەو فەرمانڕەوا عەرەبانەدایە كە دەستیان هەڵگرت لە كێشە سەرەكی و لەپێشترینەكەیان، لە ئەقصای پیرۆز و قودس و فەلەستین، ئەمەش لە بەرانبەر پارێزگاریكردن لە كورسییەكانیان، خوای گەورە دەفەرموێ‌: (الذین یتخذون الكافرین أولیاء من دون المؤمنین أیبتغون عندهم العزة فإن العزة الله جمیعا) النساء 139
 
ئێمەش بە باوەڕێكی قووڵ و پتەوەوە دەڵێین:
 
خوای گەورە لە بەڵێنەكانیدا دەربارەی مزگەوتی ئەقصا و شوێنە پیرۆزەكانی تریشەوە راستی فەرمووە، بەدڵنیایی كە هەر بەڵێنی خوای گەورە راست و هەقە، بەڵێنەكانی ئەوانیتر هەمووی تراویلكەی خەڵەتێنەرن بەڵام كەسێكی تینوو بە ئاوی دەزانێ‌، خوای گەورە تاكە یارمەتیدەر و پشت و پەنایە، بەڵێنی زاتی خۆی هەر دەباتەسەر إن شا‌ء الله.
 
پ.د. عەلی قەرەداغی

 

هه‌واڵی گرنگ