خەدیجە عبدالجبار: لەئێستادا حكومەت هۆكاری سەرەكی ئەنجامدانی توندوتیژی دژبە ژنانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خەدیجە عبدالجبار: لەئێستادا حكومەت هۆكاری سەرەكی ئەنجامدانی توندوتیژی دژبە ژنانە

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هۆكاری سەرەكی ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە ژنانەو پێویستە پرسیارەكان و سكاڵا و داواكاریەكان ڕووبەرووی ئەم دەسەڵاتە خۆی بكریتەوە.

خەدیجە عبدالجبار ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانی وتارێكیدا كە لە بەشی وتاری ماڵپەڕی كوردیو بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند: بەبروای من دەبوایە ئەم ساڵ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان ناوبنرایە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەسەڵات بەرامبەر هاوڵاتیەكانی.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ڕاستە توندوتیژی و سەركوتكردن و چەوسانەوەی ژنان دیاردەیەكە ڕیشەیەكی میژوویی هەیە و بەڕێژەی جیاواز لەهەموو دونیادا هەیە و بەردەوامە، وەلێ لەكوردستان هۆكاری سەرەكی ئەم توندوتیژیە بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا دەسەڵات خۆیەتی.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لێگەرێن كە چەندەها كەناڵ بەمەبەست و بێ مەبەست بەنزین بە ئاگری ئەم توندوتیژیەدا دەكەن و حكومەتیش پشتیوانی مادی و مەعنەویان دەكات و لەئیستادا كاریگەرترین هۆكار نەبوونیی و قەیرانی بێ بژێوی و بێ موچەیی و نەبوونی هەلی كار و ستەمی دەسەڵاتە بەرامبەر خەڵك بە هەردوو ڕەگەزەوە، بۆنمونە پرۆسەی هاوسەرگیری لەكوردستان لە قەیرانیكی مەترسیداردایە و بەشێكی زۆری گەنجان بەهۆی نەبوونیەوە ناتوانن پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن ،ئەمەش سەری كێشاوە بۆ :
_ كۆچكردنی گەنجان
_ زیادبوونی ریژەی بەكارهێنەرانی مادەی بێهۆشكەر .
_ زیادبوونی گێچەڵپیكردنی سێكسی بەرامبەر كچان و مناڵان .
_ زۆربوونی ڕێژەی كچانی تەمەن گەورە.
_بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران(تەڵاق) بۆ ئاستێكی مەترسیدار و هەڵوەشاندنەوەی خیزانەكان .
_ زیادبوونی حاڵەتی خۆكوشتن و كیشەی كۆمەڵایەتی و چەندین كیشەی تر كە هاوڵاتیان بەگشتی قوربانی ئەم دۆخە نەخوازراوەن بەگشتی و ژنانیش قوربانی سەرەكین .

لەكۆتای وتارەكەیدا، خەدیجە عبدالجبار جەختیكردەوە: كاتێك حكومەت خۆی بەرپرسیاری یەكەم و هۆكاری سەرەكی توندوتیژیە بەرامبەر بەژنان ،پێویستە پرسیارەكان و سكاڵا و داواكاریەكان ڕووبەرووی ئەم دەسەڵاتە خۆی بكریتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ