ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بارودۆخی دەزگا نیستمانیەكانی هەرێمی كوردستان دوای( 30) ساڵ لەسیتمی حوكمڕانی خەمی سەرەكیان لەچوارچێوەی حیزب و بنەماڵە و كەسەكانە.
عوسمان كاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕایگەیاند: كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت لەجیاتی چارەسەری ڕیشەیی بۆكێشەكان بڕیار دەدەن ئەگەر پارە لەبەغداوە هات موچەدابەش دەكەن ئەگەر دەرمان لەبەغداوە هات دابەشی دەكەن ئەگەر نەوت لە بەغداوە هات دابەشی دەكەن.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكە دەكرێت ئەمانیش لەجیاتی بڕیاردان بۆچارەسەر ئەوانیش وەك هەرهاوڵاتیەكی ئاسایی دەڵێن باردۆخەكەمان تاوتوێ كرد كۆبونەوەێكی ڕاوێژكاریمان ئەنجامدا و كۆبونەوەی پەرلەمان دەكرێت بەبێ گوێ گرتن لەئازارەكانی خەڵك هەموو بڕیارەكان بەزۆرینە لە بەرژەندی حیزبە حوكمڕانەكان كۆتایی پێ دێنن .
ئاماژەی بەوەشكرد: داواكاری گشتیش لەجیاتی جوڵاندنی كەیسە هەستیارەكان وەك هەركەسێكی ئاسایی سەیری ڕوداوەكان دەكەن و لە ئاست چاوەڕوانیە كاندا نین و ئەمە بارودۆخی دەزگا نیستمانیەكانە دوای( 30) ساڵ لەسیتمی حوكمڕانی خۆماڵی خەمی سەرەكیان لەچوارچێوەی حیزب و بنەماڵە و كەسەكانە.